1 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن
پەیام
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكادا، دیموكراتەكان لە پڕۆسەی دەنگدانی پێشوەختەدا پێشەنگیی بەرچاویان بەدەست هێناوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی، زیاتر لە 23 ملیۆن ئەمریكی بەشێوەی ڕاستەوخۆ، یان لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسدا داوە كە تێیدا پارتی دیموكراتەكان پێشەنگە.
ئامارەكانی "تاقیگەی هەڵبژاردن" لە زانكۆی ویلایەتی فلۆریدا دەریدەخەن لە میشیگان و ئۆهایۆ لە 900 هەزار دەنگ تێپەڕیوە، لە جۆرجیا نزیكەی ملیۆنێك و نیو، لە كارۆلینای باكوور زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار، لە فلۆریدا دوو ملیۆن و 200 هەزار و لە تەكساسیش لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر پێشوەختە دەنگیان داوە.
هەر چەندە ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی نەریتی لە بەرژەوەندیی حیزبی دەسەڵاتدار نییە، بەڵام ئەمساڵ بەشێكی زۆری بەشدارییەكە پەیوەستە بە ناڕەزایەتی بەرانبەر شێوازی ئیدارەدانی دۆخی ئابووری لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و گرانیی بژێوییەوە.
دیموكراتەكان 45%ی دەنگە پێشوەختەكانیان بردووەتەوە لە بەرانبەر 30%ی كۆمارییەكان، ئەم جیاوازییە لە ویلایەتەكانی وەك كارۆلینای باكوور، كانساس و ئایۆوا بە تەواوی ڕوونە.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن كە گرانیی نرخی سووتەمەنی و سەپاندنی باجی گومرگیی فراوان، دەنگدەرانی كۆمارییەكانی تووشی بێئومێدی كردووە و ڕەنگە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و دەنگ نەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە