18/09/2025 405 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی دەوڵەت كۆتایی بە كۆبوونەوەكانی هێنا

پەیام

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم كۆتایی هات، بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەرانی هەرێم، ئەنجومەنەكە وەڵامی كۆتایی دواخست بۆ هەفتەی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەكان پەیام، ئەنجومەنی دەوڵەت وەڵامەكەی دواخستووە بۆ هەفتەی داهاتوو، چونكە هەرێم لەبەر چەند هۆكارێك نەیتوانیوە نوێنەری یاساییان بنێرن.

هەرێمی كوردستان لە بۆچوونەكانیدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی ماددەی 29ی یاسای بودجە، 50%ی ڕسومات و باجی فەرمانگە فیدراڵییەكان (وەك پاسپۆرت و نشینگە) و 50%ی داهاتی گومرگەكان دەداتە عێراق.
بەڵام ناكۆكییەكە لەوەدایە، هەرێم جەخت دەكاتەوە كە بەپێی ماددەی 21ی یاسای بودجە، یەك دینار لە داهاتی ئەو ڕسوماتانە ناداتە بەغداد، كە بەپێی یاساكانی هەرێمی كوردستان خۆی دانراون. ئەمەش خاڵی سەرەكی ناكۆكییەكەیە لەسەر دابەشكردنی داهاتە نانەوتییەكان.

هەروەها، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی عێراق و هەرێم، هەر پێنج ماددەكە تاوتوێ بكرێت كە پەیوەستن بە گەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی ئەوانیش، یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق، یاسای بودجەی عێراق و دەستور و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسایی هەرێم بۆ گەڕانەوەی داهاتەكان.

ئەم پرسە یەكێكە لە بەربەستە سەرەكییەكانی بەردەم خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

چارەسەركردنی ئەم پرسە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، چارەنووسی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵی مووچەخۆران یەكلا دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌تن

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەى ئەمریکا هۆشدارى بە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەدات و دەڵێت: عێراق بەجێبهێڵن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا؛ فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد كوژرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق تۆمه‌تباری ڕفاندنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كان له‌ جووڵه‌دان بۆ دیاریكردنی شوێنگره‌وه‌ی مالیكی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دڕ داوای خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار چڕكراونەتەوە و پارتى یەکێتى هێشتا ڕێکنەکەوتوون

سەرەتا