6 رۆژ پێش ئێستا
216 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانهی ئهمریكا: بهشێك له گرووپه چهكدارهكان ههڵگری ناسنامهی فهرمیی حكومهتن
پهیام
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی بەپەلە لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە (٢٤) تا (٤٨) کاتژمێری داهاتوودا دەدات و داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، دەستبەجێ خاکی عێراق جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، "ئاگاداری ئەمنی" بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێران بەنیازی ئەنجامدانی هێرشی چەکدارین لە ناوەندی پایتەخت. بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئەم هێرشانە لە ماوەی (٢٤) تا (٤٨) کاتژمێری داهاتوودا ڕوودەدەن. باڵیۆزخانەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێشتریش ئەم گرووپانە هێرشی فراوانیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانیش.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە نەک تەنها ناوەندە دیپلۆماسییەکان، بەڵکو کۆمپانیا، زانکۆ، کەرتی وزە، فڕۆکەخانە و هوتێلەکانیش لەژێر هەڕەشەی بەئامانجگرتندان و، باڵیۆزخانەکە هۆشداریی داوە کە مەترسیی ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ئارادایە، هەر بۆیە داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات عێراق جێبهێڵن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا ڕەخنە لە تواناکانی حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت نەیتوانیوە ڕێگری لەم هێرشە تیرۆریستییانە بکات کە لە ناوخۆی وڵات یان لە سنوورەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەری هەیە ئەم گرووپە چەکدارانە پەیوەندییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەبێت، تەنانەت ڕەنگە هەندێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکان ناسنامەی فەرمی وەک فەرمانبەری حکومەتی عێراقیان پێ بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە