16 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
عێراق پلانی هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات كه‌متر پشت به نه‌وت ببه‌ستێت
ڕاوێژكارێكی سوودانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌ت پلانی هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 ی كۆی داهاته‌كان.
حه‌موودی لامی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدان و كه‌رتی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند، له 15 ڕۆژی داهاتوودا پێگه‌یه‌كی نوێ بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی دروست ده‌كرێت، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی ته‌نیا 15 ڕۆژدا مۆڵه‌تی دروستكردنی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی ته‌واو بكرێت كه پێشتر دوو بۆ سێ ساڵ پێ ده‌چوو.
حه‌موودی لامی ده‌ڵێت: قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 102 ملیار دۆلار، ئامانجی حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2030 له‌ڕێی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانه‌وه كۆی وه‌به‌رهێنان بگه‌یه‌نێـته 450 ملیار دۆلار.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێن یان له بانكه‌كاندا بلۆك كراون، هه‌ر بۆیه تا ئێستاش وه‌به‌رهێنانی پێویست له پیشه‌سازیدا نه‌كراوه كه پێویستی به چوار یان پێنج ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته به‌رهه‌مهێنان، سێ ساڵیشی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قازانج. حكومه‌ت له ڕێگه‌ی هاندانی دروستكردنی پرۆژه‌ی پیشه‌سازییه‌وه ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی بگه‌یه‌نێـه له‌سه‌دا 20.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە