1 رۆژ پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی له شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی كوردستان كرد كه بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام دابوو.
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازیی له شاندێكی حیزبی شیوعیی كوردستان كرد كه بۆ پیرۆزباییكردن له به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر به سه‌رۆك، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان كرد.
شانده باڵاكه‌ی حیزبی شیوعی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هاوڕێ ئه‌بو كاروان، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه، له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و شاندێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ پێشوازییان لێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دۆخی مووچه‌خۆران و گوزه‌رانی خه‌ڵك دوان و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا به تایبه‌ت و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به گشتیی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە