2 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌یام
به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا.
بڕیاره له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكرێن و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت، له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بریتین له پرسی بارودۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران به‌هۆی دواكه‌وتن و نه‌بوونی مووچه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئومێد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كات.
له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، بڕیاره په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ پاش كۆنگره په‌سه‌ند بكرێت و ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به ته‌شكیلات بخرێنه ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتاییدا ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ی بڕیار و ئه‌نجامه‌كانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە