8 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: پاره‌ی پێویست له‌به‌ر ده‌سته بۆ مووچه
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه پاره‌ی پێویست بۆ مووچه نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ختی له پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجه‌ی فیدراڵی كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له پاداشت و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله پارێزراوه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله له ڕێكه‌وتی شایسته‌ییه‌وه ده‌بێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و لێدوانانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێك و له هه‌ندێك میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، گوایه ته‌یف سامی نیازی وایه خشته‌كانی بودجه نه‌نێرێته په‌رله‌مان.
وه‌زاره‌ت دارایی عێراق دووپاتیكرده‌وه، كه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا نه‌بووه و كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی خشته‌كانیش به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌ت ئاشكرای كرد كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ته باجداره‌كان و فرۆشتنی موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ دابینكردنی بودجه به‌كاردێنن، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه مووچه‌ی مانگی ئایار به ته‌واوی و به‌بێ دواكه‌وتن دابینكراوه و مووچه‌كان به ته‌واوی پارێزراون.
له كۆتاییدا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه وردبین بن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست به‌دوور بگرن، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕای گشتی و دۆخی ئابووری و دارایی وڵات ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە