16 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
كاندیدێكی كۆمه‌ڵ: خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌رهاویشته‌ی خراپی ده‌بێت
په‌یام
محه‌مه‌د حه‌كیم، كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 285 له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت.
محه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ڵێت، له ئاكامی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر خراپ ده‌بێت، چونكه كێشه‌ی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رمان و پێدوایستییه‌كانی دیكه كه هه‌رێمی كوردستان خۆی ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری بكات تووشی قه‌یران ده‌بێت.
کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بە دروشمى "لەگەڵتاندا ڕاستگۆین" و بە لیستى ژمارە ٢٨٥ بەشدارە لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقدا
لە پاش ساڵى ٢٠٠٣وە، کۆمەڵى دادگەریى بەشدارى سەرجەم هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى کردووە و لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانیشدا کۆمەڵێک پاڵێوراوى بەهێزى ناردووەتە بەغداد بۆ داکۆکى کردن لە مافى خەڵکى کوردستان.
لە ڕابردووش‌دا ئەوەى سەلماندووە کە هەریەک پەرلەمانتارى کۆمەڵ هێندەى چەندین پەرلەمانتارى لایەنەکانى دیکە، ئەرک و ڕۆڵى هەبووە لە نێو مەیدانەکەدا.
بۆ ئەم هەڵبژاردنەش، کۆمەڵى دادگەریى ژمارەیەک سەرکردە و کادیرى شارەزا و بە ئەزموون و دڵسۆزى کاندید کردووە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووشەوە بە فەرمى بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە