17 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەك پزیشكى دانەمەزراو ناویان لە پزیشکانى دیکە جیاكراوەتەوە و داوای دامەزراندن دەكەن
پەیام
نزیكەی 50 پزیشك كە خۆیان وەك پزیشكانی دەرەوەی وڵات ناساند، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە بەردەوام وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایانگەیاند، ناوەكانی ئەوان كە 53 پزیشكن و لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو كردووە لە پزیشكیانی دیكە جیاكراونەتەوە و دانەمەزرێنراون.
ئەوان رایانگەیاند، ماوەی دوو ساڵە هاتووچۆ دەكەن و شەش جار گردبوونەتەوە و داوایان كردووە كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت بەڵام ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە