18 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
جارێكی دیكە توركیا قەدەغەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژكردەوە
پەیام
جارێكی دیكە توركیا قەدەغەی گەشتەكانی لەسەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژ كردەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی توركیا ئاگاداری كردوونەتەوە كە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی سێ مانگی دیكە درێژ كردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: بەپێی ئاگادارینامەكەی توركیا، داخستنی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە ڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا تاكو شەشی كانونی دووەمی ساڵی 2026 درێژ كراوەتەوە.
لە 3 ی نیسانی ساڵی 2023ـەوە توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی و لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە ڕاگرتووە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، چالاكییەكانی پەكەكە لە سلێمانی چڕ بووەتەوە و ئەو ڕێكخراوە دزەی كردووەتە نێو فڕۆكەخانە، ئەمەش هەڕەشەیە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان.
لەو كاتەوە تا ئێستا چەند جارێك ماوەی قەدەغەكردنەكە درێژ كراوەتەوە و سەرەڕای هەوڵدانی بەرپرسانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە تا ئێستا نەتوانراوە قەدەغەی سەر گەشتەكان هەڵبگیرێن، هاووڵاتیانی سلێمانیش بۆ گەشتكردن بۆ توركیا یان لە توركیاوە، ناچارن فڕۆكەخانەكانی هەولێر و كەركووك و بەغداد بەكاربهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە