14 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئەگەری ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش لەم هەفتەیەدا هەیە
پەیام
دوای بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ لە ئەروووپا، پێشبینی دەكرێت دوو سبەی، توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكات.
سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای كردووە، حكومەتی توركیا پابەندی ئەو بڕیارە بێت كە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا دەری كردووە بە ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لە هەشتی ئەم مانگە.
سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر ڕایگەیاندووە: مۆڵەتی دادگای ئەورووپا بۆ توركیا لە هەشتی ئەم مانگە كۆتایی دێت و ئەگەر حكومەتی توركیا تانە لە بڕیارەكە نەدات ئەوا پێویستە لەو وادەیەدا دەمیرتاش بەبێ مەرج ئازاد بكرێت.
پێشتریش مەحسونی كارامان، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندبوو، ئەگەر حكومەتی توركیا تانە لە بڕیارەكە نەدات ئەوا ئازادكردنی دەمیرتاش دەبێتە ناچاری بۆ ئەنقەرە.
بەشێك لە میدیاكانیش توركیاش باسیان لەوە كردووە، حكومەتی توركیا تانە لە بڕیارەكە نادات و ئەگەری زۆری هەیە ڕۆژی چوارشەممە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت.
دەمیرتاش لە ساڵی 2016ـەوە دەستگیر كراوە و بە 47 دۆسیەی تاوان تۆمەتبار كراوە و حوكمی 42 ساڵ زیندانیی هەیە. پێشتریش دوو جاری دیكە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا فەرمانی دەستگیركردنی دەركردووە بەڵام توركیا تانەی لە بڕیارەكە داوە و دادگاكانی ئەنقەرە ڕەتیان كردووەتەوە ناوبراو ئازاد بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە