22 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە 06- 10- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک..
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت
سبەى سێ شەممە 07-10-2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرایی با/ لەسەرخۆ (10-15 )دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
2025/10/06
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە