4 کاتژمێر پێش ئێستا 282 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ كۆتوبەندێك لەسەر خەرجكردنی داهاتی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە نییە

پەیام 

بانكی ناوەندیی عێراق قەبارەی كۆی گشتی قەرزی سەر وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات و ڕایشیدەگەیەنێت: هیچ كۆتوبەندێك لەسەر خەرجكردنی داهاتی نەوت گلدراوە لە بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكاوە نییە.

لە نووسراوێكدا كە وەڵامی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داوەتەوە، عەلی عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: كۆی گشتی قەرزە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی وڵات 150 ملیار دۆلارە.

بەپێی نووسراوەكە قەبارەی قەرزی نێوخۆیی 91 ترلیۆن دینارە، قەرزی دەرەكییش تا 30ی حوزەیران، مانگی شەشی ئەمساڵ 54 ملیار و 957 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیە تەنیا 10 ملیار و 611 ملیۆن دۆلاری هی دوای ساڵی 2003یە و ئەوەی دیكە كە 44 ملیار و 346 ملیۆن دۆلارە قەرزی بەر لە ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی بوونی كۆتوبەند لەسەر داهاتی نەوتیی دانراو لە بانكی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریكاوە لەلایەن ئەو بانكەوە، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق نووسیویەتی: جەخت دەكەینەوە هیچ كۆتوبەندێك لەسەر چۆنێتی خەرجكردنی داهاتی نەوت نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: هیچ كۆتوبەندێك لەسەر خەرجكردنی داهاتی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. چەند كەسێك بە تۆمەتی فرۆشتنی كارتی دەنگدەران دەستگیر كران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ئێستا 400 كاندیدی هه‌ڵبژاردن سزا دراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق 40 له‌سه‌دی ده‌رمانی پێویست له‌ ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ عێراق داوای چارەسەرى كێشه‌ی ئاو له‌ توركیا ده‌كاته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پلانى هەیە ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بۆ 10 ملیۆن كەس بەرزبکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عۆن زیاب: عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە

سەرەتا