4 کاتژمێر پێش ئێستا
320 جار خوێنراوەتەوە
دواى ساڵێك لە هەڵبژاردنی دیزاینكراوی پەرلەمان هێشتا سەرۆكایەتییەکەى هەڵنەبژێردراوە
پەیام
ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێ پەڕی بەڵام تا ئێستاش سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵنەبژێردراون.
ساڵێك لەمەوبەر و لە 20 ی تشرینی یەكەمی 2024ـدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، هەر بە ڕأگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن دەركەوت كە ساختەكاریی گەورە و ڕێكخراوی تێدا كراوە و دەستێوەردانی هەرێمی و نیێودەوڵەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەوە دیار بوو.
چەند ڕۆژێك دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و سەرجەم هێزەكانی دەرەوەی یەكێتیی و پارتی و نەوەی نوێ ناڕەزاییان لەبارەی ئەنجامەكانەوە دەربڕی و ڕایانگەیاند سكاڵا دەكەن و ساختەكاری كراوە بەڵام دواتر تەنیا كۆمەڵ بەفەرمی ڕایگەیاند، بایكۆتی ئەم خولەی هەڵبژاردن دەكات و ناچێتە ناو پەرلەمانی دیزاینكراوەوە.
هەرچەندە پەرلەمانە دیزاینكراوەكە یەك كۆبوونەوەی كرد و ئەندامەكانی سوێندی یاساییان خوارد و مووچەیان بۆ بەسترا، بەلام سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان كە ئەندامێكی نەوەی نوێ بوو دانیشتنی یەكەمی بە كراوەیی بەجێهێشت و لەدوای ئەو دانیشتنەوە پەرلەمان نەیتوانیوە هیچ كۆبوونەوەیەكی دیكە ساز بكات.
پەرلەمانی دیزاینكراوی كوردستان نەك نەیتوانیوە بە ئەركی خۆی هەڵبستێت كە ڕاسپاردن و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمە بەڵكو تەنانەت نەیتوانیوە دەستەی سەرۆكایەتیی خۆیشی هەڵبژێرێت.
ساڵی ڕابردوو و چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش دووبارە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری داوای كرد هەڵبژاردنی پەرلەمان دووبارە بكرێتەوە و ئەمجارە دووربێت لە ساختەكارو دیزاین و دەستێوەردان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە