3 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بۆ یەکەمجار لەلایەن كوتلە شیعییەكانەوە سكاڵا لەسەر سوودانی تۆماركرا
پەیام
لەلایەن پەرلەمانتارە شیعییەكانەوە سكاڵا لەسەر محەمەد شیاع سوودانی، تۆمار كراوە و ئەوەش یەكەمین جارە لەلایەن كوتلە شیعییەكانەوە سكاڵا لەسەر سەرۆكوەزیرانێكی شیعە تۆمار بكرێت.
بەپێی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، ئەو پەرلەمانتارانەی كە سكاڵایان لەسەر سوودانی تۆمار كردووە سەر بە لایەنە شیعییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانن كە ڕكابەری سەرەكی سودانین لەم هەڵبژاردنەدا.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەكە بڵاوی كردوەتەوە، بە تۆمەتی " پێكهێنانی هاوپەیمانێتی، بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، پێدانی پارچە زەوی بۆ كۆكردنەوەی دەنگ، هەڕەشەكردن لە كوتلە سیاسییەكان و لایەنە سیاسییەكان" سكاڵا لەسەر سودانی تۆمار كراوە.
ئەو پەرلەمانتارانە كە بریتین لە "یوسف كیلابی، یاسر حوسەینی، فالح خزعەلی، عەلا حەیدەری، هەیسەم فەهد و محەمەد نووری" داوایان لە دادگای عێراقی كردووە لێكۆڵینەوە بكات لەو تۆمەتانەی، كە ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی كراوە.
لایەنە شیعییەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە چەندین لیست و هاوپەیمانێتی جیاواز بەشدارییان كردووە و كێبڕكێی قورس لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی دەكەن، لەكاتێكدا ڕەوتی سەدر بایكۆتی پرۆسەكەی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە