3 کاتژمێر پێش ئێستا
231 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا 10 ئەندامی دوو خێزان گیانیان لەدەستدا
پەیام
لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا لە باشووری عێراق 10 ئەندامی دوو خێزان گیانیان لەدەست دا و دوو كەسیش بریندار بوون.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: ڕووداوەكە لەنێو ماڵێكدا ڕووی داوە كە دەكەوێتە گەڕەكی تەقیە لە پارێزگای دیوانیە، تێیدا ئەفسەرێكی خانەنشین و حەوت ئەندامی خێزانەكەی گیانیان لەدەست داوە.
هاوكات فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە ڕووداوەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی عەمید (غەسان سەعید حەموود تائی) كردووە كە ئەفسەرێكی خانەنشین بووە، ئەمڕۆ لەگەڵ حەوت ئەندامی خێزانەكەی بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەی دڵتەزێن لە ماڵەكەیاندا گیانیان لەدەست دا.
میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوەش كردووە "لەنێو قوربانییەكاندا ژن و منداڵیش بوونیان هەیە، بەڵام تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە باس نەكراوە".
لە ڕووداوێكی دیكەدا و لە پارێزگای بەسڕە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێكدا دوو كچ گیانیان لەدەست دا، هاوكات دایك و خوشكێكی دیكەیان لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئەم ڕووداوەیان بەهۆی شۆرتی كارەباوە ڕووی داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە