4 کاتژمێر پێش ئێستا
352 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. داواكراوه ئه‌مڕۆ باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌ندرێت
لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌ڕله‌مانی عێراق داوا ده‌كه‌ن باری له‌ناكاو بۆ قه‌یرانی بێ ئاوی له عێراقدا ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی نووسراوێك، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، مه‌ترسیی گه‌وره له عێراق په‌یوه‌ست به كێشه و قه‌یرانی ئاوه‌وه هه‌یه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی ژیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌پێویسیتی ده‌زانین سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا باری له‌ناكاو تایبه‌ت به قه‌یرانی بێ ئاوی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ڕابگه‌یه‌نرێـت.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، قه‌یرانی ئاو كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جووتیاران هه‌یه كه زیاتر له 40%ی ده‌ستی كارن له وڵات‌دا. ڕایشیگه‌یاندووه: پێویسته حكومه‌تی عێراق پلانێكی فره‌لایه‌ن ئاماده بكات كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان تیایدا كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئاو له عێراق.
نووسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كه واژووی یوسف كیلابی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی له‌سه‌ره داواشی كردووه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیاران له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دیاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م وه‌رزه و وه‌رزی داهاتووی كشتوكاڵی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە