4 کاتژمێر پێش ئێستا 671 جار خوێنراوەتەوە

له‌كۆی‌ 600 بارهه‌ڵگری مرۆیی؛ رۆژانه‌ ته‌نها 89 بارهه‌ڵگر ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌

په‌یام

حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٩٨٦ بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی چوونەتە ناو غەززەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاربوو لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، شەش ھەزار و ٦٠٠ بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی بچنە ناو غەززەوە، بەڵام لەو ژمارەیە تا ئێستا ٩٨٦ بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی چوونەتە ناو غەززەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە دەبێت ڕۆژانە، ٦٠٠ بارھەڵگری یارمەتی بچنە ناو غەززەوە، بەڵام ڕێگا دەدرێت ڕۆژانە تەنھا ٨٩ بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی بچنە ناو غەززەوە.

ڕاشیگەیاندووە : "ئەمە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی برسیکردنی دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی لە کەرتی غەززە کە لەلایەن داگیرکارەوە پەیڕەودەکرێت".

جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەو بڕە یارمەتییە مرۆییانەی کە بەشێوەیەکی سنووردار دەگەیەندرێنە کەرتی غەززە، کەمترین پێداویستیییە سەرەکییەکانی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە پێ دابین دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌كۆی‌ 600 بارهه‌ڵگری مرۆیی؛ رۆژانه‌ ته‌نها 89 بارهه‌ڵگر ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ ڕێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم نیه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌میسر گفتوگۆكان له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەیام، لە غــ.ەززە فەلەستینییەكی بەڕەگەز كورد بەسەردەكاتەوە کە ساڵێک زیندانى بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پێشێلکردنى ئاگربەستەوە دەیان فەڵەستینی شەهید بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان: گرووپه‌ تاوانكارییه‌كان پڕ چه‌ككراون و پاڵپشتی ده‌كرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: له‌دوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان جه‌نگ كۆتایی دێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ پێشێلكارییان كردبێت

سەرەتا