3 کاتژمێر پێش ئێستا
319 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هیچ ڕێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم نیه
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئێرانیی فارس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له میانه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، عه‌لی لاریجانی ڕایگه‌یاندووه: ئێران به جددی به‌دوای په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانییه‌وه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی قاهیره‌وه كه مانگی ڕابردوو واژوو كرا، عه‌لی لاریجانی ڕایگه‌یاند: پێشتریش وه‌زیری دارایی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران كارا بكرێنه‌وه، ئه‌وا ڕێككه‌وتنی قاهیره له‌نێوان تاران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌یه نه‌بووبێت.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ویست، پێویست بوو سزاكان نه‌سه‌پێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاژانسی وزه هه‌ر پێشنیازێكی هه‌بێت ده‌توانێت پێشكه‌شی بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە