3 کاتژمێر پێش ئێستا
370 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا به 40 ملیار دۆلار هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری چین له ئه‌رجه‌نتین ده‌دات
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هه‌وڵێكی ستراتیژیدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌رجه‌نتین ده‌ست پێكردووه بۆ پێشكه‌شكردنی پاكێجێكی یارمه‌تیی دارایی گه‌وره به بڕی 40 ملیار دۆلار، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌رجه‌نتین له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی، هاوكات به مه‌رجی سنوورداركردنی كاریگه‌ریی چین له‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، سكۆت بیسێنت، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ لویس كاپوتۆ، وه‌زیری ئابووریی ئه‌رجه‌نتین، تاوتوێی سنوورداركردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چینیان به سه‌رچاوه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش كانزا ده‌گمه‌نه‌كان و یۆرانیۆم، كردووه.
هاوكات، داوایان له ئه‌رجه‌نتین كردووه كه هاوبه‌شیی ئابووری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له كه‌رته‌كانی ژێرخان و په‌یوه‌ندییه‌كان ببه‌ستێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه له سێبه‌ری خراپبوونی دۆخی ئابووری و كورتهێنانی دارایی له ئه‌رجه‌نتین دێت.
واشنتۆن هیواداره به‌م ڕێكاره، كاریگه‌ریی په‌كین له ئه‌مریكای لاتین كه‌م بكاته‌وه و پێگه‌ی ستراتیژیی خۆی له ناوچه‌كه‌دا قایمتر بكات، له كاتێكدا ئیداره‌ی خافێر مایلی به په‌رۆشه‌وه به‌دوای پشتیوانییه‌كی ئابووریی ئه‌مریكییه‌وه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە