4 کاتژمێر پێش ئێستا
434 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی بانگه‌شه‌وه؛ حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆنابێته‌وه و هێشتا مووچه‌ی مانگی هه‌شت نه‌دراوه
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی مووچه و دۆخی سه‌ختی خه‌ڵك، به‌هۆی بانگه‌شه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كۆ نابێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو به وه‌زیره‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ناچێت.
به‌پێی به‌دواداچوونی په‌یام، هۆكاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رقاڵیی پارتی و یه‌كێتییه‌وه به هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وا ده‌ری بخه‌ن كه دژی یه‌كن و له‌سه‌ر مێزی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ نابنه‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویست بوو له‌ساڵی 2025ـدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه 38 كۆ بوونه‌وه‌ی بكردایه به‌ڵام به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمیی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 9 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نیا 21 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه، ته‌نانه‌ت له مانگی هه‌شتدا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كرد.
فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی بێ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجووومه‌نی وه‌زیران به به ڕاكردن و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی لێك ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن، له‌م دۆخه‌دا ده‌بوو حكومه‌ت هه‌فتانه نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییشی بكردایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە