3 کاتژمێر پێش ئێستا
400 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر گرووپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته ده‌نگ
په‌یام
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای چه‌كداماڵینی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی له عێراق كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه مارك ڕۆبیۆ له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی پیرۆزبایی كردووه به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
ده‌شڵێت: وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چه‌كداماڵینی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كرده‌وه كه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌روه‌ری عێراق ده‌شێوێنن و هه‌ڕه‌شه له ژیان و كار و بازرگانی ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و داهاتی عێراق بۆ ئێران به تاڵان ده‌به‌ن.
ڕۆبیۆ پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای دووپات كرده‌وه بۆ كاركردنی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی ڕۆبیۆ و سودانی، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران له عێراقه و له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازیه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ ئیسماعیل قائانی به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشتووه‌ته به‌غداد و له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده سیاسیه شیعه‌كان و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له تاران كۆبووته‌وه، كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه و ناوه‌ڕۆكی وتوێژه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه كه ناكۆكی له نێوان هێزه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بووه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بابه‌به‌تی به‌كارهێنانی سامانی گشتی بۆ به‌شێك له لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له به‌رانبه‌ردا ئێران هه‌وڵی نێوه‌ند گیری له نێوانیاندا ده‌دات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە