4 کاتژمێر پێش ئێستا
376 جار خوێنراوەتەوە
دادگای لاهای له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی جه‌نگ بڕیارێكی ده‌ركرد
دادگای لاهای بڕیارێكی ڕاوێژكاری له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له غه‌ززه ده‌رده‌كات.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ری لاهای بڕیارێكی ڕاوێژكاری یاسایی ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ركرد، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و كردنه ئامانجی كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره له ڕووی یاساییه‌وه پابه‌ندكه‌ر نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته هۆی به‌هێزكردنی فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ ڕێگه‌دان به هێنانه ناوه‌وه‌ی ئاسانكارییه مرۆییه‌كان و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك پێویست.
ئه‌م ڕاوێژه، كه به داوای كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركراوه، هه‌روه‌ها ئاستی پابه‌ندبوونی قه‌واره‌ی زایۆنی به هاوكاریكردنی ئاژانسی (ئۆنروا)، كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزاری په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین، ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونێكی یاسایی به‌رده‌وامدایه، چونكه دادگاكه پێشتر داگیركاریی قه‌واره‌ی زایۆنی به نایاسایی ناساندبوو و فه‌رمانی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن كردبوو بۆ ڕێگریكردن له جینۆساید.
هاوكات، ئه‌فریقای باشوور جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دۆسیه‌كه‌ی له دژی قه‌واره‌ی زایۆنی به تۆمه‌تی جینۆساید كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه دادپه‌روه‌ری به ڕاگرتنی ئاگربه‌ست كۆتایی نایه‌ت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە