3 کاتژمێر پێش ئێستا
367 جار خوێنراوەتەوە
ڕووفاتی ده‌یان سه‌ربازی سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه
له جه‌نگی نێوان ئێران و عێراقدا 52 هه‌زار سه‌رباز بێسه‌روشوێن بوون، له‌م مانگه‌شدا ڕووفاتی 70 سه‌ربازی عێراق و 48 سه‌ربازی ئێرانی ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه.
هه‌ببه عه‌دنان، وته‌بێژی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌یه‌كیان كردووه تیایدا دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان، ڕووفاتی 70 سه‌ربازی عێراقی و 48 سه‌ربازی ئێرانی له‌نێوان به‌غداد و تاران‌دا ئاڵوگۆڕ كراوه كه له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا كوژرابوون.
هه‌ببه عه‌دنان ده‌ڵێت، پرۆسه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چووه و به‌شێكه له هه‌وڵی مرۆیی به‌رده‌وام بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی زیاتر له 52 هه‌زار سه‌ربازی بێسه‌رووشوێن له جه‌نگی نێوان ئێران وعێراقدا.
وته‌بێژی خاچی سوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ساڵی 2008ـه‌وه عێراق و ئێران له په‌یوه‌ندیدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕووفاتی سه‌ربازانیان له یه‌كتر، تا ئێستاش زیاتر له پێنج هه‌زار و 300 ڕووفات ئاڵوگۆڕ كراوه.
جه‌نگی عێراق و ئێران له ئه‌یلوولی ساڵی 1980 ده‌ستی پێ كرد و تا ئابی 1988 به‌رده‌وام بوو، نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س له جه‌نگه‌كه‌دا كوژران و نزیكه‌ی 400 ملیار دۆلاریش زیان به‌ر هه‌ردوولا كه‌وت، دوای هه‌شت ساڵیش به‌بێ سه‌ركه‌وتنی هیچ لایه‌ك ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا و جه‌نگه‌كه كۆتایی هات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە