4 کاتژمێر پێش ئێستا
316 جار خوێنراوەتەوە
ناتۆ: سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ڕووسیا زۆر گه‌وره‌ن
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئیستا كاتێكی گونجاو بوو بۆ توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ڕووسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ملیاران دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مارك ڕووته، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دوای چاوه‌ڕوانی زۆر بڕیاری دا سزاكانی سه‌ر ڕووسیا توند بكاته‌وه، وتیشی: ئیستا كاتێكی گونجاوه و ئه‌و سزایانیه‌ش زۆر گه‌وره‌ن و دوو گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی نه‌وتیان ده‌كاته ئامانج، هیواشی خواست كه زۆر درێژه نه‌كێشێت.
هاوكات، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه سزا به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیای نه‌وتی ڕووسی "لۆكئۆیل" و "ڕۆسنه‌فت" و ژماره‌یه‌ك لقیاندا سه‌پێنراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆسكۆ پابه‌ند نه‌بووه به كۆتاییهێنان به ململانێكه‌ی ئۆكرانیا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر دانی به‌وه‌داناوه كه سزادانی ڕووسیا "ملیاران دۆلار زیان له ئه‌مریكا ده‌دات"، دووپاتشیی كرده‌وه كه هیوای ئه‌وه توندكردنه‌وه‌ی سزاكان بتوانێت ببێته هۆی ڕاگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە