4 کاتژمێر پێش ئێستا
287 جار خوێنراوەتەوە
كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا
كۆریای باكوور به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی زلهێز له كۆریای باشوور، سیستمێكی نوێی موشه‌كی هایپه‌رسۆنیكی تاقی كرده‌وه.
كۆریای باكوور ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه سیسته‌مێكی نوێی چه‌كی "پێشكه‌وتوو"ی تاقیكردووه‌ته‌وه، كه پێكدێت له مووشه‌كی خێراتر له ده‌نگی (هایپه‌رسۆنیك) و ئامانج لێی به‌هێزكردنی تواناكانی به‌رگرییه له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، كه یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی مووشه‌كهاوێژی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن پیۆنگیانگه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كه به‌پێی زانیارییه فه‌رمییه‌كان، دوو مووشه‌كی خێراتر له ده‌نگ له باشووری پایته‌خته‌وه هه‌ڵدران و به سه‌ركه‌وتوویی له ئامانجێكی خۆیان له باكووری ڕۆژهه‌ڵات پێكاوه، كه مووشه‌كه‌كان پێنج جار له سه‌روو خێرایی ده‌نگه‌وه‌یه و توانای خۆلادانی له دژه موشه‌ك هه‌یه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یه ناوچه‌ییه‌كه دێت كه له كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای جیهان، له‌وانه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌شداری تێدا بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە