5 کاتژمێر پێش ئێستا
463 جار خوێنراوەتەوە
توركیا هێزه‌كانی له عێراق ناكشێنێته‌وه و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات
په‌یام
دوای بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌نقه‌ره چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی بنكه سه‌ربازییه فراوانه‌كانی له‌و وڵاته ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، دوای بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی هێزه‌كانیان بۆ سێ ساڵی دیكه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئه‌نقه‌ره چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی زیاتری بۆ بنكه گه‌وره‌كانی له عێراق ڕه‌وانه كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند: چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بۆ ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له ناحیه‌ی به‌عشیقه له باكووری نه‌ینه‌وا ڕه‌وانه كراوه، ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان چه‌ندین زرێپۆش و ده‌یان سه‌ربازی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك تۆپهاوێژی قورس به‌دی كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایشیگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌نگاوه له دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق بۆ سێ ساڵی دیكه دێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له نزیك به‌عشیقه، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق داده‌نرێت، كه شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ر و زرێپۆش و باتری مووشه‌كی و تۆپهاوێژی تێدایه، وه بنكه‌كه پێش زیاتر له 10 ساڵ به‌ر له‌ئێستا بنیات نراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە