4 کاتژمێر پێش ئێستا
355 جار خوێنراوەتەوە
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئۆنروا ڕه‌تكرده‌وه
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی شكستی قه‌واره‌ی زایۆنی له سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كانی دژی ئاژانسی ئونروا ڕاگه‌یاند
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه قه‌واره‌ی زایۆنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته ڕوو بۆ سه‌لماندنی بانگه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به لایه‌نگریی یان تێوه‌گلانی كارمه‌ندانی ئاژانسی ئونروا له چالاكییه‌كانی حه‌ماس دا.
له میانی دانیشتنێكدا له لاهای، سه‌رۆكی دادگاكه یۆجی ئیواساوا، ڕایگه‌یاند كه ئیسرائیل سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له سه‌لماندی به‌ڵگه‌كانی، كه گوایه ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی ئونروا ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس یان گرووپه‌كانی دیكه‌بن.
دادگاكه دووپاتی كرده‌وه كه قه‌واره‌ی زایۆنی، له ڕووی یاساییه‌وه پابه‌نده به ئاسانكاری كردنی گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه و نابێت برسیكردن وه‌ك چه‌كی جه‌نگ به‌كاربهێنێت.
هاوكات له وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی بڕیاره‌كه‌ی به "هه‌وڵێكی سیاسی دژی زایۆنی" وه‌سف كرد.
ئه‌مه سێیه‌م بڕیاری دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تییه له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه و ته‌واوكه‌ری بڕیارێكی پێشووتره كه داوای له قه‌واره‌ی زایۆنی كردبوو ده‌ستهه‌ڵبگرێت له قڕكردنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی غه‌ززه.
ئونروا ئاژانسی فریاكه‌وتن و كاركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، كه له ساڵی 1949 دامه‌زراوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان وه‌ك خوێندن و ته‌ندروستی و پاراستنه بۆ ملیۆنان لێقه‌وماوی فه‌ڵه‌ستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە