5 کاتژمێر پێش ئێستا
327 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن
پەیام
دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی ئامادەكاری دەكەن بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاوی كردوەتەوە، لە ناوخۆی ئیسرائیل ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك ڕووفاتی دیكەیان لە كەرتی غەززەوە پێ بگاتەوە.
بەپێی میدیا زایۆنییەكە، ڕووفاتەكان دوای هەوڵە فشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا و هەروەها هەوڵەكانی حەماس بووە بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتی دیلەكان كە لە ئەنجامی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنیدا كوژراون.
حەماس پێشتر ڕایگەیاند، پێویستیان بە ئامێری تایبەت هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕووفاتی دیلەكان و، تووشی قورسی و زەحمەتییەكی زۆر بوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دیلەكان.
هەروەها سەرۆكی ئەركانی سوپای قەوارەی زایۆنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گەڕانەوەی ڕووفاتی هەموو دیلەكان مەرجی سەرەكییە بۆ چوونە نێو قۆناغی دووەمی ئاگربەست.
حەماس تاكو ئێستا 15 روفاتی دیلە زایۆنییەكانی ڕادەستی مانگی سووری نێودەوڵەتی كردووە و ئەو ڕێكخراوەش ڕادەستی قەوارەی زایۆنی كردووە، سوپای زایۆنیش پێشبینی كردووە لە كۆی ئەو 13 روفاتەی دیكەش كە هێشتا لە كەرتی غەززە نەدۆزراونەتەوە، حەماس بتوانێت بە لایەنی كەمەوە رووفاتی 10 دانەیان بدۆزێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە