3 کاتژمێر پێش ئێستا
444 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە
پەیام
دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمی وڵاتەكەی رایگەیاند، ئەوان زۆر نزیكن لەوەی كە سعودییە ڕازی بكەن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە.
تڕەمپ رایگەیاندووە، زۆر نزیكن لەوەی كە سعودییە بچێتە نێو ڕێكەوتننامەی ئیبراهیمی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بكاتەوە، لەكاتێكدا پێشتر ئەوە زەحمەت بوو.
تڕەمپ راشیگەیاندوە، سعودییە لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كە دەچێتە نێو ڕێكەوتنامەكەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چوار وڵاتەكەی ئێستاش كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە پارێزگاری لەو ڕێكەوتنە دەكەن.
سەرۆكی ئەمریكا بە شێوەزاری خۆیشی تانەی لە جۆو بایدن سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكەی دا و رایگەیاند، بایدن هیچی لە پێناو ڕێكەوتننامەی ئیبراهیمی نەكرد، بەڵكو قورستری كرد و هیچ وڵاتێك نەچووە نێو ڕێكەوتنەكەوە لە سەردەمی ئەودا.
تڕەمپ وتیشی، بەڵام لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا وڵاتی دیكە دەچنە نێو ڕێكەوتنەكەوە و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی دەكەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە