4 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

پەیام

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كاركردن بۆ پێكهێنانی هێزێكی بیانی بۆ كەرتی غەززە بەردەوامە و دەبێت لەو وڵاتانە پێكبهێنرێت كە قەوارەی زایۆنی لە بەرامبەریان هەست بە ئارامی بكات.

رۆبیۆ، راشیگەیاند، زۆر وڵات داوایان كردووە كە لە پێكهێنانی ئەو هێزە بیانییەدا بەشدارببن، بەڵام تەنها ئەو وڵاتانە دەبنە بەشێك لەو هێزە كە ئیسرائیل پەسەندی بكات، هەروەها وتیشی، بڵاوكردنەوەی هێزەكە لە ڕێگای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەبێت.

ماركۆ رۆبیۆ وتیشی، لە كۆتایی ڕێگاكەماندا ئەو هێزە لە كەرتی غەززە جێگیر دەكەین، كە ئەركی پاراستنی سەقامگیری كەرتەكە دەبێت، بە جۆرێك كە حەماس هیچ ڕۆڵێكی تێدا نەبێت.

لەبارەی ڕێكەوتنی ئاگربەستیشەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، هیچ جێگرەوەیەكی دیكە بۆ پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكا نیە، دەبێت وەكو خۆی و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بكرێت و، لە قۆناغی ئێستاشدا تەنها چاومان لە ناردنی هاوكارییە مرۆییەكانە بۆ كەرتی غەززە و دابینكردنی پێداویستییە مرۆییەكانە بۆ دانیشتوانی كەرتەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرگریی شارستانیی غەززە كەرەستە و ئامێری پێویستیان لەبەردەستدا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای لاهای: ڕێگری له‌ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای لاهای له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی جه‌نگ بڕیارێكی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌ لیستی تیرۆر ده‌رهێنا

سەرەتا