5 کاتژمێر پێش ئێستا
182 جار خوێنراوەتەوە
دادگای لاهای: ڕێگری له یارمهتییه مرۆییهكان دهكرێت
دیوانی دادی نێودەوڵەتی (ICJ) تێبینی ڕاوێژکاریی خۆی لەبارەی بەرتەسککردنەوەی کاریی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە دەربڕی و ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەوە وەک چەکێک بەکار دەهێنێت و ئەو کردەوانە بە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە.
دیوان دادی نێودەوڵەتی وێڕای ڕەتکردنەوەی سکاڵای وڵاتانی لایەنگری قهوارهی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە تەنیا هەڵسەنگاندنێکی یاسایی و مافناسانەیە و ڕەهەندی سیاسی نییە.
لە دەقی تێبینی ڕاوێژکارانی دیوانی دادی نێودەوڵەتیدا هاتبوو کە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) دامەزراوەیەکی گرنگی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ ناوچەکە و بانگەشەکانی قهوارهی زایۆنی لەبارەی بێلایەن نەبوونی ئاژانسەکە بێ بنەمایە و هیچ بەڵگەیەک لەم بارەیەوە بوونی نییە.
دیوانەکە وەبیریشی هێناوەتەوە کە بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی، کەڵک وەرگرتن لە برسێتی وەک چەکێک قەدەغەکراوە و قهوارهی زایۆنی پێویستە یارمەتیدەری گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان بێت. لەگەڵ ئەوەشدا تەلەبیب نەک ئەوە ئەنجام نادات بەڵکو کار و چالاکییەکانی ئونروا'ی بەرتەسکیش کردووە و ڕێگریی دەکات لە ئەرکی ڕێکخراوەکانی دیکەش.
لە ڕاپۆرتەکەی دیوانی دادی نێودەوڵەتیدا هەروەها باس لەوەش کراوە کە هێرشەکانی قهوارهی زایۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بووەتە هۆی کوژرانی ٣٦٠ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەشێکیان کارمەندانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین بوون.
جەخت لەوەش کراوەتەوە کە قهوارهی زایۆنی مافی ئەوەی نییە کە هاوکارییەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و یان ئونروا بپچڕێنێت و یان چالاکییەکانیان بەرتەسک بکاتەوە و پێویستە پارێزبەندی ئەو ڕێکخراوانە لەبەرچاو بگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە