5 کاتژمێر پێش ئێستا 397 جار خوێنراوەتەوە

تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

پەیام 

بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە سنوورە ئاوییەكانی توركیا، حەوت كەس گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئامارە بەراییەكان، بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە نزیك قەزای بۆدروم لە توركیا، حەوت كۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش ڕزگار كران.

دوای گەیشتنی هەواڵی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە نزیك ئۆرتاكەنت، كە كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لەلایەن حكومەتی ئەنقەرەوە چوار بەلەم و تیمی ژێرئاو و هێلیكۆپتەری پاسەوانی كەنار دەریا و ژمارەیەكی زۆر تیمی دیكەش ڕەوانەی ناوچەكە كران.

لە ئەنجامی هەڵمەتەكاندا دوو كۆچبەری نایاسایی، كە لە دەریادا مەترسی خنكانیان لەسەر بوو، لەلایەن هێزەكانی فەرماندەیی پاسەوانی كەنار دەریاوە ڕزگار كران.

تا ئێستا تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییەكانەوە دەرهێنراونەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرگریی شارستانیی غەززە كەرەستە و ئامێری پێویستیان لەبەردەستدا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای لاهای: ڕێگری له‌ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای لاهای له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی جه‌نگ بڕیارێكی ده‌ركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌ لیستی تیرۆر ده‌رهێنا

سەرەتا