4 کاتژمێر پێش ئێستا 141 جار خوێنراوەتەوە

لایەنەكانی فەڵەستین لەسەر ڕاسپاردنی كۆمیتەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە ڕێككەوتن

پەیام 

لایەنە سیاسییەكانی فەڵەستین لەسەر ڕاسپاردنی كۆمیتەیەكی كاتی كە پێك بێت لە تەكنۆكراتەكانی غەززە، بۆ بەڕێوەبەردنی ناوچەكە ڕێك كەوتن.

گرووپ و لایەنە سیاسییەكانی فەڵەستینی كە لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر كۆ بوونەوە، ڕێككەوتن كە بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە بە كۆمیتەكەی كاتی لە تەكنۆكراتەكانی ناوچەكە بسپێردرێت.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی ئەو گرووپانەدا كە لەم بارەیەوە ڕاگەیانراوە، هاتووە: لەسەر داهاتووی كەرتی غەززە و ڕاسپاردنی بە شێوەی كاتی بە كۆمیتەیەكی تەكنۆكراتە سەربەخۆكان ڕێك كەوتوون.

ئەو كۆمیتەیە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی غەززە و دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی دانیشتووانی ناوچەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بەرپرس دەبێت.

لە بەیاننامەكەدا باس لەوەش كراوە لایەنەكان لەسەر "كۆمیتەیەكی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری لەسەر دابینكردنی پشتیوانییە داراییەكان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە، ڕێك كەوتوون".

لە بەیاننامەی گرووپ و لایەنە سیاسییەكانی غەززەدا هاتووە: ئەم كۆبوونەوانە لە درێژەی هەوڵەكانی نێوەندگیری میسر، قەتەر و توركیا بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی داگیركەر و دۆخی مرۆیی و سیاسی غەززە بووە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنەكانی فەڵەستین لەسەر ڕاسپاردنی كۆمیتەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە ڕێككەوتن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوایەکى ئەمریکا بۆ ئازادکردنى مەڕوان بەرغووسی ڕەتدەکاتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵەبجە.. بەهۆی گرفتی خزمەتگوزاری دانیشتووانی گەڕەكی كانی قوڵكە گردبوونەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی گەڕەگی مامۆستایان لە چەمچەماڵ 20 ساڵە چاوەڕێی كۆنكرێتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕژانی ماددەیەك لە نزیك دوكان مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانی سلێمانی دروست كردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی پەی: پەرلەمانتارانى کوردستان ساڵێکە تەنیا مووچەیان وەرگرتووە و هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێکە پەرلەمانتارانى کوردستان جگەلە وەرگرتنى مووچە هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێکە حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە و سەرۆكی كۆمەڵیش پێشنیازی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەکات

سەرەتا