4 کاتژمێر پێش ئێستا 169 جار خوێنراوەتەوە

كاندیدی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك: ناسنامەی ئیسلامیی خۆم ناشارمەوە

پەیام 

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە دەربڕینی ناسنامەی ئیسلامیی خۆی، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ هێرشە بەردەوامەكانی ئەندرۆ كۆمۆ، حاكمی پێشووی نیویۆرك و نوێنەرەكانی كە بە "ڕەگەزپەرستانە" و "بێ بنەما" ناوی بردن.

زۆهران مەمدانی لە وتەیكیدا لەبەردەم مزگەوتێك لە شاری نیویۆرك بەڵێنی دا زیاتر ناسنامەی ئیسلامی خۆی قبوڵ بكات، هەروەها وەك خۆی دەڵێت "لە سەرەتای كەمپەینەكەیدا بە ئەنقەست خۆی لە باسكردنی ئەم بابەتە بەدوور گرتبوو".

هەروەها دەڵێت: ئەوە ناگۆڕم كە كێم، یان شێوازی خواردنم، یان باوەڕەكەم كە شانازی پێوە دەكەم، بەڵام یەك شت دەگۆڕم؛ چیتر لە سێبەردا بە دوای خۆمدا ناگەڕێم و خۆم لە ڕووناكیدا دەدۆزمەوە.

هاوكات زوهران مەمدانی بە دەربڕینێكی هەستبزوێن باسی ئەو "سوكایەتیانەی" كرد كە دانیشتوانی موسڵمانی شارەكە ماوەیەكی زۆرە تووشی بوون. وتیشی: خەونی هەر موسڵمانێك ئەوەیە كە بە سادەیی وەك هەر دانیشتوویەكی دیكەی نیویۆرك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

زوهران مەمدانی كە لە هەڵبژاردنی بەراییدا لە نێو دیموكراتەكاندا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا، ڕووبەڕووی گومان و ڕەخنە بووەوە لەلایەن ئەندرۆ كۆمۆ و هەندێك ئەندامی دیموكراتەكان، ئەمەش لەسەر ئەوەی مەمدانی قەوارەی زایۆنی بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە غەززە تۆمەتبار كردبوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك: ناسنامەی ئیسلامیی خۆم ناشارمەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. تۆڕێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەی هونەرمەندە جیهانییەكان ئاشكرا كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ دانوستانە ئابوورییەكانی لەگەڵ كەنەدا ڕاگرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕێكخراوی ئۆنروا ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پووتین و تڕه‌مپ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توونس.. به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ 40 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا