5 کاتژمێر پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ترەمپ: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن

پەیام 

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق دەڵێت: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن و بتوانێت بڕیار لە سەروەریی خۆی بدات.

مارك ساڤایا لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: واشنتۆن هاوشێوەی ڕابردوو پشتگیریی لە حكومەتێكی سەربەخۆ لە عێراق دەكات بە جۆرێك توانای هەبێت بڕیار لە سەروەریی خۆی بدات.

ناوبراو دەشڵێت: دەمەوێت لە ڕێی دروستكردنی پردێكی بەهێز لەگەڵ واشنتۆن، سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق فەراهەم بكەم.

ساڤایا دووپاتی كردەوە "ئەمریكا هەوڵ نادات كارنامەیەك بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەڵكو پابەندە بە پاڵپشتیكردنی عێراقێكی بەهێز و یەكگرتوو". ڕاشیگەیاند: بەو پێیەی عێراق لە ڕووی ئابووری و توانای مرۆییەوە زۆر بەهێزە، دەكرێت ببێتە ناوەندێكی هەرێمایەتی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 

دەمەوێت لەڕێی كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان، عێراقێك بنیاد بنێین بتوانێت هاوبەشێكی ڕاستەقینە بێت بۆ ئەمریكا و لە ململانێكانی ناوچەكەش دوور بێت.

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەش دەكات، سەردانەكەی داهاتووی بۆ بەغداد پەیامێكی روون دەبێت بەوەی واشنتۆن پابەندە بە پاڵپشتیكردنی عێراقێكی بەهێز و یەكگرتوو، هەروەها لاپەڕەیەكی نوێی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات دەستی پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ترەمپ: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی، ڕێكارەكانی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە كەم دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی ده‌یان سه‌ربازی سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تاكو ئێستا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. داواكراوه‌ ئه‌مڕۆ باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌ندرێت

سەرەتا