4 کاتژمێر پێش ئێستا 321 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە درۆن چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەكات

پەیام 

بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی پێشێلكاری، ئەمریكا لە ڕێگەی درۆنەوە چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە دەكات.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری گەورە بەرپرسانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنییەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە سوپای ئەمریكا ئۆپراسیۆنی چاودێری ئاسمانی بە بەكارهێنانی درۆن لە كەرتی غەززە جێبەجێ دەكات، ئەوەیش بۆ دڵنیا بوونەوە لە ئەنجامنەدانی هەر پێشێلكارییەك كە ڕێككەوتاننامەی ئاگربەست پەك بخات.

ڕۆژنامەكە بەبێ ناوهێنانی ئەوبەرپرسانە ئاماژەی بەوە كردووە، كە سوپای ئەمریكا دوای چوونەبواری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە، ئۆپراسیۆنی چاودێرییەكەی لە كەرتی غەززە دەست پێ كردووە.

ڕوونیشی كردەوە، كە حكومەتی قەوارەكە ئاگاداری ئۆپراسیۆنە چاودێرییە ئەمریكییەكەیە و، لەچوارچێوەی پشگیریی ناوەندی هەماهەنگی مەدەنی ـ سەربازی بۆ پشتیوانی سەقامگیری لە غەززە دیت، كە بەم دواییانە لە باشووری قەوارەكە دامەزراوە.

لە 10ی ئەم مانگەوە ڕێككەوتننامەی ئاگربەست كە ناوەندە ئەمریكییەكە چاودێری دەكات لە كەرتی غەززە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی كە لایەنەكان لەسەر پیشنیازێكی دۆناڵد ترەمپ ڕازی بوون، كە خۆی دەبینیەوە لە كشانەوەی قۆناغبەدنی سوپای زایۆنی و گەیشتنی هاوكارییەكان و گەڕاندنەوە دیلەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تەرم لەژێر دارپەردووی بیناكان لە غــ.ەززە دەرهێنراون

  • 31 خولەک پێش ئێستا

    كامێرای پەیام دۆخی سەختی ئاوارەكانی بەندەری غــ.ەززە دەگوازێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاككەرە ئێرانییەكان كۆمپانیایەكی ئیسرائیلیان هاك كرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە درۆن چاودێری جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غـ.ەززە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئەو هێزانەى لە غەززە جێگیردەکرێن دەبێت ئیسرائیل پەسەندى بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەرمی حەوت كۆچبەر لەلایەن تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی توركیاوە دەرهێنرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەك ڕووفاتی دیكە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: زۆر نزیكین کە سعودییە ڕازى بکەین پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

سەرەتا