3 کاتژمێر پێش ئێستا
759 جار خوێنراوەتەوە
بژاردەی سەربازیی دژ بە چەند ئامانجێک لە ڤێنزوێلا لە لایەن دۆنالد ترەمپ'ەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت
پەیام
سێ بەرپرسی ئەمریکا کە
نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، بە کەناڵی هەواڵی CNNی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە
کە گەڵاڵەی کردەوەی سەربازیی دژ بە چەند ئامانجێک لە ڤێنزوێلا لەسەر مێزدایە و ڕاوێژ
لە نێوان بەشە جیاوازەکانی حکوومەتی وڵاتەکەیان لەم بارەیەوە، بەردەوامە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکاییانە
باسیان لەوە کردووە کە ترەمپ دەیەوێ، کارگەکانی بەرهەمهێنانی کۆکایین و ڕێرەوەکانی
قاچاخچییەتی ماددەی هۆشبەر بکاتە ئامانج و ڕایانگەیاندووە کە، سەرۆک ترەمپ هەڵسەنگاندن
بۆ ئەم بژاردانە دەکات و بەڵام گرنگی بە ڕەهەندی دیپلۆماسیش دەدات.
بەرپرسە ئەمریکاییەکان
باسیان لەوەش کردووە کە سەرەڕای ئەوەی کە دانوستانەکان لەگەڵ سەرۆکی ڤێنزوێلا نیکۆلاس
مادۆرۆ لەسەر ئەم بابەتانە ڕاگیراوە، بەڵام ترەمپ دژی ئەوەیە کە کەناڵە دیپلۆماسییەکان
دابخرێن.
-جووڵەکان لە دەریای کارائیب
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد
ترەمپ پێشتر فەرمانی بە یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کردبوو کە ئۆپەراسیۆنی جددیتر
و کاریگەرتر دژ بە باندەکانی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکانی ئەمریکای لاتین نیشان بدەن.
لەم ئاراستەیەدا، ئەمریکا
لە کۆتاییەکانی ئاب هێزە دەریاییەکانی ڕەوانەی کەنارئاوەکانی ڤێنزوێلا کرد و وەزیری
بەرگریی ئەمریکا پێنت هێگست ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ڤێنزوێلا
و تەنانەت گۆڕینی ڕژێم لەم وڵاتە ئامادەیە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی ڤێنزوێلا
نیکۆلاس مادۆرۆ ڕایگەیاند کە چوار ملیۆن ٥٠٠ هەزار چەکداری لەو وڵاتە ئامادە کردووە
بۆ ئەگەری بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە هێرشێک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە