3 کاتژمێر پێش ئێستا
290 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ 40 كۆچبەرى خەڵکى هەرێم لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە
پەیام
سبەینێ 40 كۆچبەری هەرێمی كوردستان لە لیبیاوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە و ڕێكارەكانیش بۆ گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك دەستی پێكردووە.
ئەحمەد سەحاف كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ گەڕاندنەوەی 40 كۆچبەری هەرێمی كوردستان تەواوكردووە و ڕۆژی شەممە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.
سەحاف وتیشی"باڵیۆزخانەكەیان ڕێكاری بەپەلەی دەستپێكردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوەندێكی دەستبەسەركردن لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا كۆچی دوایی كرد".
بەرپرسە عێراقییەكە وتیشی، ماوەی ساڵ و نیوێكە كۆچبەرێكی زۆری عێراقی ڕوو لە لیبیا دەكەن، كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی دانیشتووی شاری ڕانیەن.
لە 18 مانگی ڕابردوودا، 120 كۆچبەری هەرێم لە لیبیاوە گەڕێنراونەتەوە و ڕێكارەكانیش بۆ گەڕاندنەوەی زیاتری ئەو كۆچبەرانەی دەستبەسەركراون بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە