3 کاتژمێر پێش ئێستا 557 جار خوێنراوەتەوە

نرخى نەوتی سپی لە هەرێم سێ هێندە زیاترى ئەو نرخەیە کە عێراق دابەشیدەکات

پەیام 

لە عێراق دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا بە 33 هەزار دینار دەستیپێ‌كرد. لە هەرێمی كوردستانیش حكومەت بە نرخی بازرگانی و بە 104 هەزار دینار نەوت بە هاووڵاتیان دەدات.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەست پێ كرد و ڕایگەیاندووە، هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی بە نرخی پاڵپشتیكراو پێ دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكە، هەر خێزانێك 220 لیتر نەوتی پێ دەدرێت كە نرخی هەر لیترێك بە 150 دینارە، كە یەكسانە بە یەك بەرمیل نەوت بە 33 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان چەند ساڵ جارێك نەوت دابەش دەكرێت و هەر بەرمیلێكیش بە 104 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت. كە نرخەكەی وەكوو نرخی بازرگانییە و سێ هێندە زیاتری ئەو نەوتەیە كە حكومەتی فیدڕاڵی دابەشی دەكات.

سەرباری ئەوەش، لەدوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بە ناوی پێداویستیی ناوخۆ وەردەگرێت، كەچی هەموو جۆرەكانی سووتەمەنی بە نرخی بازرگانی بە هاووڵاتیا دەدات، لە كاتێكدا دەبوو هاوشێوەی عێراق سووتەمەنیی هەرزان بكردایە و لیتری بەنزینی بكردایە بە 450 دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوتی سپی لە هەرێم سێ هێندە زیاترى ئەو نرخەیە کە عێراق دابەشیدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٦ دۆلارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مانگی داهاتوو عێراق لەگەڵ نەوتی هەرێم نەوتی كەركووكیش هەناردە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٥ دۆلارەوەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ: سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ڕووسیا زۆر گه‌وره‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا