1 کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند یادداشتی لێكتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا لە هەموو كاتێك نزیكترە و بەم زووانە وردەكارییەكانی بڵاو دەكەنەوە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، "یادداشتی لێكتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد" تایبەت بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا، لە ئێستادا لە هەموو كاتێك زیاتر لە واژۆكردنی كۆتایی نزیك بووەتەوە. 

عەراقچی لە پۆستێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بەوە كرد كە یاداشتەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و چاوەڕێی تەواوكردنی ڕێكارەكانن تاوەكو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش كرد كە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر پێشبینی و دەنگۆیەك سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم ڕێككەوتنە، چونكە هێشتا وردەكارییەكان بە فەرمی بۆ میدیاكان ئاشكرا نەكراون. هەروەها دووپاتی كردەوە كە حكومەتی ئێران لە چوارچێوەی هەڵوێستێكی بەرپرسیارانە و شەفافدا، لە كاتی گونجاودا تەواوی وردەكارییەكان لەگەڵ ڕای گشتی هاوبەش دەكات. 

ئەم لێدوانانەی عەراقچی ئاماژەیەكی ئەرێنن بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانەكان و ئەگەری كۆتاییهاتنی گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لە داهاتوویەكی نزیكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بازرگانیی عێراق لە هەولێر: زۆرترین گەنمی جووتیاران وەردەگرین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى بەغداى نەخستووەتە خزمەتى هاووڵاتییانەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزمتر دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

سەرەتا