1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین
پەیام
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند فەرمانیان بە سوپا كردووە بۆ ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێران ئامادەبن و جەختیشی كردەوە كە لە غەززە و لوبنان ناكشێنەوە.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، كە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەكەی، ڕێنمایی و فەرمانی پێویستیان ئاراستەی سوپا كردووە بۆ ئەوەی لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ئێران تا نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
كاتس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە كردەوە، دەبێت ئیسرائیل گەرەنتی ئەوە بكات كە دەتوانێت بە شێوەیەكی سەربەخۆ كار بكات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەكانی تاران و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی.
هەروەها وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كرد، وڵاتەكەی چاوەڕوانە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەسەر هەڵوێستە توندەكانی بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی، سیستەمی مووشەكی و گرووپە بریكارەكانی ئێران لە ناوچەكەدا بەردەوام بێت.
لە لایەكی دیكەوە، كاتس جەختی لە مانەوەی هێزەكانیان لەو ناوچانە كردەوە كە شەڕیان تێدایە و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەك لە لوبنان، سوریا و كەرتی غەززە ناكشێتەوە.
ئەم لێدوانانەی كاتس لە كاتێكدایە كە گرژییە هەرێمییەكان لە لوتكەدان و ئیسرائیل دەیەوێت پەیامی توندی سەربازی ئاراستەی تاران و هاوپەیمانەكانی بكات لەبارەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ناوچە جیاوازەكاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە