1 کاتژمێر پێش ئێستا 207 جار خوێنراوەتەوە

لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

پەیام

لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت، تەرمی یاد سەرباز بێت، ئەو منداڵەی لە 28ـی مانگی ڕابردووەوە بێسەروشوێنە.

ڕێناس ئەرسەلان پەیامنێرى پەیام لە ئیدارەى ڕاپەڕین ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە دەوروبەری گوندی ئێندزەی بناری قەندیل تەرمێک دۆزراوەتەوە، تیمەکانی بەڵگە و تاوان چوونە شوێنی ڕووداوەکە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو تەرمە تەرمی یاد سەربازە یاخود نا.

وتیشى "ئەو تەرمەى کە دۆزراوەتەوە پێدەچێت تەرمى یاد سەرباز بێت، بەو پێیەى جلەو بەرگەکەى لە جلو بەرگى ئەو منداڵە دەچێت".

یاد سەرباز، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی دانیشتووی هەولێر و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتیە، ڕۆژی 28-6-2026، لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە گوندی ئێنزێ لە بناری قەندیل بێسەروشوێن بوو. یاد لەگەڵ دایکی بۆ سەردانی ماڵی باپیرانی چووەتە ئەو گوندە و تا ئەمڕۆ چارەنووسی نادیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بازرگانیی عێراق لە هەولێر: زۆرترین گەنمی جووتیاران وەردەگرین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى بەغداى نەخستووەتە خزمەتى هاووڵاتییانەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزمتر دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

سەرەتا