1 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

پەیام

شەهباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان، گەیشتن بە دەقی كۆتایی و ڕێككەوتووی بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی لە نێوان تاران و واشنتن ڕاگەیاند.

شەهباز شەریف ئاماژەی بەوە كرد، كە وڵاتەكەی بە وردی لەگەڵ هەردوو لایەن كار دەكات بۆ دیاریكردنی هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی و جەختی كردەوە، كە ئێستا ئاشتی لە هەموو كاتێك نزیكترە.

هەروەها هۆشداریشی دا لە هەبوونی هەڵمەتێكی چەواشەكاری لەلایەن ئەو لایەنانەی دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی و ڕێككەوتنەكە تێكبدەن.

هاوكات، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پشتڕاستی كردەوە كە گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆر نزیكە، بەڵام داوای لە میدیاكان كرد تا واژۆكردنی كۆتایی، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی پێشبینییەكان بەدوور بگرن.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو مەرجانە هەبوو كە لە میدیاكاندا وەك ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە دزەیان پێكراوە و ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی تاران بڵاوی كردوونەتەوە گوزارشت لەو مەرجانە ناكەن كە لە ڕاستیدا هەردوولا لەسەری ڕێككەوتوون.

ئەم پێشهاتە نوێیە ئومێدێكی گەورەی بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی چەند ساڵەی نێوان هەردوو وڵات دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

سەرەتا