4 کاتژمێر پێش ئێستا
263 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی زیادبوونی هێرشی ورچه‌كان له یابان؛ سوپا ده‌ستێوه‌ردانی كردووه
هێرشی ورچه‌كان له یابان له هه‌ڵكشاندایه و ژماره‌ی قوربانیانیش له زیادبووندان، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، سوپا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات.
كینتا سوزوكی، حاكمی پارێزگای ئه‌كیتا له یابان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه داوای كرد، سوپای یابان ده‌ستێوه‌ردان بكات و به خێرایی ڕووبه‌ڕووی هێرشی ورچه‌كان ببێته‌وه چونكه دۆخێكی زۆر سامناكه.
سوزوكی ڕایگه‌یاند: دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و به‌بێ یارمه‌تیی سوپا ناتوانین هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ین. ڕاشیگه‌یاند: هێرشی ورچه‌كان ته‌نیا له ناوچه چیاییه‌كان نیه به‌ڵكو ئێستا له شاره‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون و ده‌بنه هۆی ڕأگرتنی ژیانی هاووڵاتیان.
داواكاریی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی یابان له كاتێكدایه، ئاماری قوربانییان به‌هۆی هێرشی ورچه‌كانه‌وه له هه‌ڵكشاندایه، ته‌نیا ئه‌مساڵ 10 كه‌س به‌هۆی ورچه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌كاتێكدا ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی كوژراوان شه‌ش كه‌س بووه.
هاوكات وه‌زیری به‌رگریی یابان به‌ڵێنی دا بۆ دڵنیاییدان به خه‌ڵك له هێرشی ورچه‌كان هه‌موو تواناكانیان به‌كار دێنن. وه‌زیری ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌ش وتی: كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە