4 کاتژمێر پێش ئێستا
203 جار خوێنراوەتەوە
دانوستانی ئه‌فغانستان و پاكستان له توركیا به‌بێ رێككه‌وتن كۆتایی هات
دوای گرژیی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پچڕ پچڕی هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و پاكستان له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ئاڵوگۆڕی بۆردومان له‌نێوانیاندا، توركیا ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ گفتوگۆ و دانوستانی هاوبه‌ش كرد. به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ عه‌تائوڵڵا ته‌رار، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی پاكستان ڕایگه‌یاند: لایه‌نی ئه‌فغانی له كرۆكی بابه‌ته‌كان لا ده‌ده‌ن و له به‌رپرسیارێتی ڕاده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له دانوستانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵدا لۆمه‌كردن و هه‌ڵاتن په‌یڕه‌و ده‌كات ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی شكستهێنانی دانوستانه‌كان و به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری كرداری.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر له ڕێككه‌وتنی ده‌وحه‌دا گه‌یشتبوونه تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی بۆ ڕأگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌ڵام له دانوستانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵدا هه‌ردوو وڵات نه‌یانتوانی بگه‌نه چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
جێی باسه له دوایین پێكدادانی نێوان پاكستان و ئه‌فانستاندا له‌سه‌ر سنوور، پێنج سه‌ربازی پاكستانی و 25 چه‌كداری تاڵیبان كوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە