8 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئەفغانستان.. بومەلەرزەیەك 20 کەسى کوشت و سەدانى دیکەى بریندارکرد
پەیام
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پۆینت 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند، بەهۆیەوە لایەنی كە 20 كەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكە بریندار بوون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 6 پۆینت 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ئەفغانستان ڕوویدا، 20 كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێكی تولوع نیوز، دەزگای نیشتمانیی بــــەڕێوەبردنی كارەساتەكانی ئەفغانستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە چەقی بوومەلەرزەكەی باكووری ئەو وڵاتە ویلایەتی سامانگان بووە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەدا، 20 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 300 كەسیش بریندار بوون.
كۆتایی مانگی ئابیش بوومەلەرزەیەك بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە سنووری پاكستان ڕوویدا، كە بەهۆیەوە دوو هەزار و 205 كەس گیانیان لەدەست دا و، سێ هەزار و 640 كەسیش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە