9 کاتژمێر پێش ئێستا 221 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: تاقیكردنەوە لە سیستمی ئەتۆمی دەكەین نەك تەقاندنی چەكی ئەتۆمی

پەیام

وەزیری وزەی ئەمریكا دەڵێت تاقیكردنەوە لە سیستمی چەكی ئەتۆمییدا دەكەن، نەك تەقاندنەوەی چەكەكە، ترەمپیش ڕووسیا و چین تۆمەتبار دەكات بەوەی بە نهێنی تاقیكردنەوەی ئەتۆمییان كردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕووسیا و چین هەردووكیان تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی دەكەن، بەڵام قسەی لەبارەوە ناكەن.

ترەمپ دەڵێت: كەس نازانێت ڕووسیا و چین چۆن و لە كوێ تاقیكردنەوە دەكەن، ئەوان لەژێر زەوی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكەن بەڵام خەڵك نازانن لەو تاقیكردنەوانەدا چی ڕوو دەدات.

هاوكات كریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەرەڕای فەرمانەكەی ترەمپ بەڵام تا ئێستا وڵاتەكەی پلانی نیە بۆ تەقینەوەی ئەتۆمی لە ئێستادا.

ئەو وەزیرەی واشنتۆن ئاماژەی بەوە داوە سەرۆكی ئەمریكا دوودڵە لەوەی واشنتۆن وەك بەهێزترین وڵاتی سەربازی بمێنێتەوە، ڕاشیگەیاندووە: ئەو تاقیكردنەوانەی سەرۆك ترەمپ باسی كردوون، تاقیكردنەوەی سیستمی ئەتۆمییە نەك تەقاندنەوەی چەكی ئەتۆمی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: حەزم لە هەندێک کارى نەتەنیاهوو نەبوو، ناچاربووم كەمێك فشارى لێبكەم

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاقیكردنەوە لە سیستمی ئەتۆمی دەكەین نەك تەقاندنی چەكی ئەتۆمی

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفغانستان.. بومەلەرزەیەك 20 کەسى کوشت و سەدانى دیکەى بریندارکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوچەى "بیابانی ڕۆژئاوا"ی خستە ژێر ڕكێفی مەغریبەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێدانی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا تەنها واژووی ترەمپی ماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پرۆسەی ئازادی عێراقى بە "هەڵەیەكی ئەخلاقی" ناوبرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوە لە كۆمەڵكوژی و دەستدرێژیی بەكۆمەڵ لە سوودان دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا لە ئەڵمانیا دەكرێت دەست لە پاساوهێنانەوە بۆ كۆمەڵكوژییەكانی ئـ.یسرائیل هەڵبگرێت

سەرەتا