9 کاتژمێر پێش ئێستا
303 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: حەزم لە هەندێک کارى نەتەنیاهوو نەبوو، ناچاربووم كەمێك فشارى لێبكەم
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ناچار بووم كەمێك فشار لە نەتەنیاهوو بكەم. جەختیش دەكاتەوە كە: ڕێككەوتنی غەززە بەهێزە.
دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی "سی بی ئێس" ڕایگەیاندووە: ڕێككەوتن و ئاگربەستی كەرتی غەززە بەهێزە و پووچەڵ نییە سەرەڕای ئەوەی ئاڵنگاریی و بەربەستی مەترسیداری ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
ترەمپ دەڵێت: هەندێك لەو كارانەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەیكرد من حەزم پێی نەبوو، بینیشتان لەوبارەیەوە چیم كرد. ناچار بووم كەمێك فشاری لەسەر بكەم.
سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی دادگایی سەرۆكوەزیرانی زایۆنییەوە لەسەر گەندەڵی، ڕایگەیاند، دەستێوەردان لە دادگاییەكە دەكات لەپێناو ئەوەی كەمێك هاوكاریی بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە