01/11/2025 306 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پرۆسەی ئازادی عێراقى بە "هەڵەیەكی ئەخلاقی" ناوبرد

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دانی بەوەدا نا كە پڕۆسەی ئازادیی عێراق هەڵە بووە و هێزەكانی هاوپەیمانان هیچ پلانێكی جێگرەوەیان نەبووە.

لە میانی دیدارێكی تەلەفزیۆنییدا، بۆریس جۆنسۆن سەرۆكوەزیرانی پیشووتری بەریتانیا بە ئاشكرا دانی بەوەدا ناوە كە جەنگی عێراق لە ساڵی 2003دا كە بە پڕۆسەی ئازادییش ناوی دەبرێت، هەڵەیەكی گەورە بووە.

بۆریس جۆنسۆن دەڵێت: هاوپەیمانان هیچ ستراتیژییەكیان بۆ بەڕێوەبردنی عێراق لە دوای جەنگ و ڕووخانی ڕژێمی سەدام نەبووە، ئەمەیش لێكەوتەی كارەساتباری بۆ وڵاتەكە لێ كەوتووەتەوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا جەنگی دژی عێراقی بە "هەڵەیەكی ئەخلاقی" ناو بردووە و ڕوونی كردووەتەوە كە چۆن هاوپەیمانان بێ ستراتیژیەتییەكی جێگرەوە پەیكەری بەڕێوەبردنی عێراقیان هەڵوەشاندەوە و بۆشایی لە دەسەڵاتەكان دروست بوو و كەوتە نێو پشێوی و توندوتیژییەوە.

هەر لەو میانەیەدا، جۆنسۆن وتوشیەتی: دیبلۆماتكارە بەریتانی و ئەمریكییەكان بەبێ ڕێنمایی ڕوون كاریان دەكرد.

ئەم لێدوانەی بۆریس جۆنسۆنیش كە 2019 تا 2023 سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بووە و 2003یش ئەندامی پەڕلەمانی بەریتانیا بووە، بە یەكێك لە گەورەترین دانپێدانانەكانی بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتە لەبارەی شكستیان لە جەنگی عێراق و دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا